رۆژنامەی ھەولێر

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر

شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانییەوە پێشوازی لێ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 02ـی شوباتی 2026، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” و، ئەندامێتیی هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی “بەدر” و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی “ئەساس”ـە.

شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لایەن شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ پشتیوان سادق و نەوزاد هادی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ پێشوازیی لێ کرا.