رۆژنامەی ھەولێر

مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1.2.2026 له‌بیره‌وه‌ری 22 ساڵه‌یی کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات، به‌ ئاماده‌بوونی دکتۆر کەمال کەرکوکی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بەرپرسی به‌شی پەیوەندی گشتی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و سەرۆکی زانکۆ و راگرو ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستاو قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، مەراسیمێکی تایبەت بە کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات بەرێوەچوو …
لەو مەراسیمەدا ژمارەیەک وتارو سروودو فیلمی دۆکیۆمێنتاری و دیبه‌یت پێشکەشکران، کە سەرجەمیان گوزارشتیان لە رۆژگاره‌كانی کارەساتی یەکی شوبات و زەروورەتی یەکدەنگی نێو ماڵی کوردی دەکرد..
له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان قەڵغانی رێزلێنان پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له‌ بریندارانی کارەساتی شەهیدانی یەکی شوبات كرا .