رۆژنامەی ھەولێر

بۆ یادی كۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانی هەمیشە لەیاد

ئیدریس بارزانی وەك سەركردە و خەباتگێری ڕزگاریخوازی نەتەوەیمان، هەموو تەمەنی خۆی لەنێو كۆڕی گەرمی خەباتدا بەسەر برد. ئەم جۆرە مرۆڤانە ژیانی خۆیان لە پێناو وڵات و نەتەوەدا بەخت دەكەن، بۆیە بۆ هەتا هەتایە لە نێو ویژدانی نەتەوەكەیاندا زیندوو دەمێننەوە.

لەم ڕۆژانەدا كە كوردی ڕۆژئاڤای كوردستان كەوتووەتە بەر میحنەت و ناسۆرییەوە، یادی 39 ساڵەی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی و ڕێڕەوی ژیان و تێكۆشانەكەی، بۆ تەواوی ڕۆڵەكانی نەتەوەكەمان و بۆ كوردی ڕۆژئاڤای كوردستان بە تایبەتی، توێشووی خۆڕاگری و درێژەدان بە خەبات و تێكۆشانە. كورد لەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاڤای كوردستاندا بەسەریدا هاتووە، دژوارتری بینیوە و بەسەر زەحمەتییەكاندا زاڵ بووە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە. دروود بۆ رۆحی پاکی جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی و شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان و سەرقافڵەیان بارزانی نەمر .
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی