ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.1.29، ڕێزدار مەلا مستەفا مەسعود بارزانی، لە بەردەم پارکى شانەدەر لە هەولێری پایتەخت، سەردانى کەمپینى ” هەولێر ” بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان كرد.
لە سەردانەكەیدا، وێڕای دەستخۆشى لە لاوان و گەنجانی خۆبەخشى کەمپینەکە و دەزگای خێرخوازی بارزانی و قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبون و كارەكانیان لە كەمپینەكە، ساتیشی ڕۆڵی كارای هاونیشتیمانیان بەتایبەت خەڵکی پارێزگای هەولێری كرد بۆ پشتیوانی و پشتگیری و پاڵپشتی بەردەوامیان لە كەمپینەكە.

