ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.1.29، به ئامادهبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی و پارێزگاری ههولێر و بهرپرسی لقی2 و ژمارەیەكی زۆری پێشمهرگهی دێرین و فەرماندەی سەربازی و كەسایەتی و بهرپرسانی دیكە و كادیران، بە چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر، یادی (39) ساڵەی كۆچی دوایی “كاك ئیدریس بارزانی” هەمیشە زیندوو بەرز ڕاگیرا. كە لەلایەن دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی ڕێكخرابوو.
جێگهی وهبیرهێنانهوهیه ” كاك ئیدریسى جوانهمهرگ” یەکێک بوو لە گرنگترین و کاریگەرترین سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، ڕۆڵێکی بەرچاو و یەکلاکەرەوەی هەبوو لە شکڵپێدانی سیاسەتی کوردی لە عێراق و ناوچەکە. لە ماوەی ژیانی کورتیدا، ئەو توانی کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ڕەوتی مێژووی کورد دابنێت و بناغەی بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی داهاتوو دابنێت. مخابن لە كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی 31ی مانگی 1ی 1987 لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاوارەیی گیانی پاکی سپارد و گەیشتە ڕیزی نەمران و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت باوکی ” مەلا مستەفا بارزانی نەمر” ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دەنێژرێت. دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 بەبریاری سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان تەرمی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی جوانەمەرگ لە رۆژانی 6 تاوەكو 8-10-1993 لە رێوڕەسمێكی مەزن و تایبەتدا لە نێو پێشوازیی و ئاپۆرای مەزنی خەڵكی كوردستان، گەڕێندرایەوە گوندی بارزان و لەوێ بهخاك سپێردران.

