رۆژنامەی ھەولێر

لە سەنتەری خانەنشینان، خوانێکی بە یانی بۆ مامۆستایانی خانەنیشین ڕێكخرا

بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 2026.1.29، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لق2ی پارتی و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایان و كۆمەڵێك كەسایەتی تری دیار و كاریگەری پەروەردەیی، لە سەنتەری خانشینانی ئافرەتان و پیاوان لە باخی شاری هەولێر، خوانێكی بەیانیان بۆ مامۆستایانی خانەنیشین سازكرا، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەرەوردەی هەولێر ڕێكخرابوو.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێرای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەوردەی هەولێر، جەختى لەوەکردەوە وەک پارێزگای هەولێر بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتى هاریکارى و یارمەتیى سەنتەری خانەنشینانی ئافرەتان و پیاوانی هەولێرین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی ئەو خۆشەویستانە بكرێت کە هەموو ژیانی خۆیان پێشکەشی ئەم شارە کردووە، بەڵنیان پێدەدەین بەبەردەوام لەگەڵیاندا دەبین و هاوکاریان دەبین.

جێگەی باسە، سەنتەری خانشینانی پیاوان و ئافرەتانی هەولێر، یەكێكە لەو سەنتەرانەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە گرنگیەكی زۆری پێدەدرێت و هەموو ئەو کەسانەشی كە خانەنشین دەبن، لەم سەنتەرە فۆڕمی ئەندامییەتی پڕ دەکەنەوە و رۆژانە لەو شوێنە کاتەکانییان بەسەر دەبەن و یاد و یادەورری خۆیانی تێدا دەگێڕانەوە، كە هەر کەسێکیان چەندین ساڵ لە بوارێکدا خزمەتی زۆری پێشكەش بە خاك و گەل و نیشتیمان کردووە و خاوەن ئەزموونێكی زۆری خۆیانن.