ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026 ، لە رێگای سهرهكی گەلی عەلی بەگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بههۆیهوه 5 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و له ئهنجامدا سێ كهس بریندار بوون.
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند: ڕووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە، لە ئەنجامی رووداوەکەشدا (5) ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری (ئۆپل ڤیکترا و کیا مۆتۆرس دوو تەنی و سکۆدا تەکسی و نیسان سەنترا و کیا سیراتۆ) لە ڕێگای سۆران- خەلیفان نزیک تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ لێکیانداوە.
سەبارەت بە قوربانیەکان، هاتوچۆی سۆران دەڵێت: لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس برینداربوونه و داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

