ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 28.1.2026 به ئاماده‌بوونی د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئاریان سەلاحەددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و مامۆستا لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له خێزان و كه‌سوكاری قوتابیان، پرۆژەی زنجیرەی پۆلی وانە کراوەکان لە قوتابخانەی کینگ به‌رێوه‌چوو….
ئامانجی قوتابخانەكه له‌و پرۆژه‌یه‌دا، بەشداری پێكردنی خێزانی قوتابیان بوو، له‌و وانانه‌ی ده‌وترێنه‌وه، تاوه‌كو راسته‌وخۆ هه‌ماهه‌نگ بن له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و پێشخستنی تواناكانی منداڵه‌كانیان.
شایه‌نی باسه له پرۆژەی زنجیرەی پۆلی وانە کراوەکان، 30 مامۆستا به‌شدار ده‌بن، لە گوتنەوەی 60 وانەی جۆراوجۆر.
دواتر یەکەم وانەی كراوه‌ی کردارەکی بە ئامادەبوونی خێزانی قوتابیان پێشکەشکرا.

