رۆژنامەی ھەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بریار درا چواریانێکی هەولێری پایتەخت بەناوی (( کەزی )) بکرێ

بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 28.1.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر سازدا…
پارێزگاری هەولێر، سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێری کرد، کە سەرباری ئەرکی فەرمی خۆیان، لە خەمی راپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەی کاروباری هاوڵاتیانی هەولێرن و بە پەرۆشەوە بەدوای چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی هاوڵاتیان و جوانترو دەوڵەمەنکردنی سیمای شارەستانی شاری هەولێرن.
پارێزگاری هەولێر ، تاکیدی لەسەر ئەوە کردەوە، کە پێویستە ئەندامانی ئەنجومەن رۆڵی خۆیان لە خزمەتی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان ببینن. وەك جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیش، فەرمانبەری دڵسۆز بواری زیاتریان پێ بدرێت لە وەزارەتی دامو دەزگاکانی حکومەت و زیاتر خزمەت بکەن …
لە تەوەرێکی تردا، پارێزگاری هەولێر، پێشنیاری بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر کرد، کەوا چواریانێکی هەولێری پایتەخت بەناوی کەزی بکەن، و شوێنێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێرن، چونکە ئەم پرسە ئەمرۆ بۆتە دیفاکتۆی سوڕبوون لەسەر پرسە نەتەوەییەکانی گەلی کوردو و زیندووکردنی رۆحی بەرگری و مقاوەمەت و بەرپرچ دانەوەی زوڵم و ستەمی داگیرکەران …
پارێزگاری هەولير دووپاتیکردەوە، کە ئەم ناونانە رەهەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی هەیە و ئاماژەیەکی روونە بە یەکگوتاری نێو ماڵی کورد…
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دوای تاوتوێ کردنی پرسەکە، بە کۆی دەنگ پێشنیاری پارێزگاری هەولێر بۆ ناونانی چواریانێکی هەولێری پایتەخت بەناوی کەزیان پەسەند کردو تاکیدیان لەسەر ماهیەتی قووڵی پێشنیارەکە کردەوە، کە بۆ هەموو لایەکی دەسەلمێنێ گەلی کوردستان لەهەر بەشێکی کوردستان بن، یەک بیرو یەک رۆح کۆیان دەکاتەوە …