ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی و چەندین پەرلەمانتاری بەریتانیا و لۆرد و ئەندامانی شارەوانیی لەندەن و چەندین پەرلەمانتاری توركیا و پارێزگاری سلێمانی و چەندین كەسایەتیی سیاسی و ئەكادیمی و ڕێكخراوەیی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵات كرا.
ئاوات مستەفا نوێنەری دەزگای خێرخوازی لە ئەوروپا بە هەولێری گوت لە بەرانبەر كارە مرۆییەكان و خزمەتەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەلایەن گرووپی لەیبەر لە كۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیان، خەڵاتی ڕێزلێنانی ساڵیان لە شیراتۆن گراند هوتێل لە شاری لەندەن، بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرد.
گوتیشی: ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ خەڵاتەكە، پێدانی ئەو خەڵاتە مانایەكی گەورەی هەیە ئەوە دەسەلمێنێت كە دەزگای خێرخوازی بارزانی، کاتی خۆیشی كاری گەورەی کردووە.

