رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی ڕاگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا، پۆستی ڕاگری کۆلێژی (یاسا و کارگێڕی) لە زانکۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت. وەزارەت ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ئارەزووی وەرگرتنی ئەو پۆستەیان هەیە و مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن لە ماوەی دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

مەرجەکانی پێشکەشکردن:

پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.

نازناوی زانستی لە (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) کەمتر نەبێت.

خزمەتی زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

باشترە پێشکەشکار دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتووی کۆلێژەکە پێشکەش بکات.

زانینی زمانی ئینگلیزی، شارەزایی لە تەکنەلۆجیای خوێندن و فێرکردن، و هەبوونی توێژینەوەی زانستی بڵاوکراوە، وەک خاڵی ئەرێنی و هەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار هەژمار دەکرێن.

پێویستە خوازیاران ئەم بەڵگەنامانە ئامادە بکەن: (C.V، پوختەی ڕاژەی پەسندکراو لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ، یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی، لیستی توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان، و کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی).

ئارەزوومەندان دەتوانن لە ڕێگەی بەستەری ڕاگەیەندراو، لە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 26/1/2026 تاوەکو ڕۆژی 5/2/2026 فۆرمی داواکاری پڕ بکەنەوە و سی ڤی و بەڵگەنامەکانیان بنێرن