رۆژنامەی ھەولێر

ڕێورەسمی رۆژى نیشتیمانی هیندستان بەڕێوەچوو

ئەمشەو دووشەممە 2026.1.26، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێم، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پارێزگارى هەولێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و کونسڵی هیندستان لە هەولێر و ژمارەیەکى تر لە وەزیر و دیپلۆماتکاری وڵاتان و ئەندامانى پەرلەمان، ڕێورەسمی رۆژى نیشتیمانی کۆمارى هیندستان، کە لەلایەن کونسوڵگەری گشتیی وڵاتەکە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو، بەرێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆز و کونسوڵ و ستاف و کۆمەڵگەی هیندی له‌ هه‌رێمی كوردستان، جەخت لە بەرەوپێشبردنى زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى هیندستان کرایەوە.