رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی سەرۆک بارزانی لە 11ـەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆریستان لە کۆبانێ

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لە کۆبانێ پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو بەرگرییە قارەمانانەیەی پێشمەرگە و شەڕڤانان کردیان، سەرکەوتنێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد تۆمار کرد.

رۆژی دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، لە 11ـەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد.

ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.