رۆژنامەی ھەولێر

دروستکردنی باڵەخانەیەکی تایبەت بە ئەنیستیوتی کوردی لە پاریس

ئەمشەو یەکشەممە رێکەوتی 25.1.2026 هەریەک لە بەرێزان ئیسماعیل جەمی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.محمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبوونەوە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە دروستکردنی باڵەخانەیەکی تایبەت بە ئەنیستیوتی کورد لە پاریس بوو، کە چەندین ساڵە داکۆکی لە دۆزو مافی نەتەوەیی گەلی کوردستان دەکات…
وەبەرهێنەران ويرای ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، هاوکات خۆشحاڵی خۆیان بەو ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییە دەربری، کە خزمەت بە دۆزی کورد بەگشتی و رەوەندی کورد بەتایبەتی دەکات …
شایەنی باسە ئینستیتیوتی کوردیی پاریس ڕێکخراوێکە کە لەسەر زمان و چاند و مێژووی کورد کار دەکات. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٨٣ لە پاریس دامەزراوە، هاوکات هەوڵی کۆکردنەوە و گونجاندنی رەوەندی کوردی دەدات لەگەڵ کۆمەڵگەی فەرەنسی..