ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 25.1.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پێشوازی له د. مونا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه زیاتر بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بوو، سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌و دیداره، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ خواست له كار‌و ئه‌ركه‌كانیدا، هاوكات ئاماژه‌ی به هه‌ستیاری و په‌یام و ئه‌ركی پیرۆزیاندا.
پارێزگارى هەولێر، ئاماده‌یی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كی پارێزگاى هەولێر بۆ شانده‌كه خسته روو…
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. مونا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ سازدانی ئه‌و دیداره‌و دووپاتیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌خت له به‌رده‌وام بوونی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ریانه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و پیاده‌كردنیان له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا…
لە کۆتاییدا هه‌ردووك لا دووپاتیانكرده‌وه، به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له ئاڵوگۆركردنی زانیاریه‌كان و چاودێریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری مافە بنەرەتییەکان له هه‌ولێرو هه‌رێمی کوردستان.

