مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 15 رۆژی تر چووه بواری جیبه‌جێكردن، گه‌مارۆی سه‌ر شاری كۆبانێ شكێنرا و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 24 بارهه‌ڵگری كۆمه‌ك و هاوكاریی و پێداویستییه‌كان گه‌یشتنه كۆبانێ.
ئاژانسی “سانا” ی سووریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتن له‌نێوان سوپای سووریا وهێزه كوردییه‌كان گه‌مارۆی سه‌ر كۆبانی هه‌ڵگیراوه و كۆمه‌ك و پێداویستی پزیشكی و خواردن و كه‌لوپه‌ل گه‌یشتووه به شاری كۆبانێ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، تا ئێستا زیاتر له 24 بارهه‌ڵگری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتووه‌ته كۆبانێ و كۆمه‌ك و هاوكاری تریش له رێگایه بۆیان.
جێی باسه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌پێی رێككه‌وتنێك به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ ماوه‌ی 15 رۆژی تر ئاگربه‌ست له‌نێوان سوپای سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هێزه كوردییه‌كان درێژكرایه‌وه.

