سەرۆک بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دێموکرات، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد،
ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.

