رۆژنامەی ھەولێر

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئەمڕۆ شەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سبەی یەکشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2026، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ، وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشگیری ڕۆژئاوای کوردستان ، هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەتیش جەخت بکاتەوە لە خۆشەویستی نیشتیمان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی ، هەروەها ئاشتی و پێکەوە ژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لەگەلەکەمان و هەرکات بگاتە هێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین .