رۆژنامەی ھەولێر

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان، وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوێکی نوێی نا و خزمەتگوزاری بینینی سزاکانی هاتوچۆی خستە ناو ئەپڵیکەیشنی فەرمی حکوومەت (KRDPass).

ئێستا خزمەتگوزارییەکە بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە بەردەستە کە تابلۆیان هەولێرە (کۆدی ٢٢).
لە ئایندەیەکی نزیکدا تابلۆکانی (سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بۆ ئەپڵیکەیشنەکە زیاد دەکرێن و ئەم سیستمە لە لایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری (DIT) پەرەپێدراوە.

چۆن دەتوانیت سزاکانت ببینی؟
١- وەشانی نوێی ئەپڵیکەیشنی KRDPass دابەزێنە یان ئەپدەیتی بکە.
٢- بڕۆ بەشی (خزمەتگوزارییەکان).
٣- بژاردەی (ئۆتۆمبێلەکانم) هەڵبژێرە و داتاکانی ئۆتۆمبێلەکەت تێدا تۆمار بکە.
٤- لەوێوە دەتوانیت هەر سەرپێچییەک کە ئەنجامت دابێت بە وردەکارییەوە بیبینیت.

بڕیارە لە قۆناغەکانی داهاتوودا، شۆفێران بتوانن هەر لە ڕێگەی هەمان ئەپڵیکەیشنەوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی سزاکانیان بدەن و پاکتاوی بکەن.

KRDPass: ئەپڵیکەیشنێکی گشتگیرە و زۆربەی خزمەتگوزارییە حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا کۆکراوەتەوە.