ڕۆژی پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پسەرنامەیەکدا کە ئاراستنەی بنەماڵەی شێخ محەممەد شاکەلیی کردووە ڕایگەیاند: بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەری دێرین، کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتیی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوالێخۆشبوو (شێخ محەممەد شاکەلی)، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌که‌م.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: له خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو هه‌میشه به دڵسۆزی خزمه‌تی به گه‌ل و وڵاته‌که‌ی کردووه. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر

