ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
لە دوایین گەشتیدا بۆ شاری كراكۆف “ئاریان تەحسین” كە رۆژنامەنووسێكی رۆژنامەی هەولێرە ” 25 “پەرتووكی بەخشیە سەنتەری كوردی لە شاری كراكوف
ئامانج لەم چالاكییەی رۆژنامەنووسەكەی هەولێر بۆ مەبەستی سوود گەیاندنە بەو توێژەرە و ئەكادیمی و قوتایبیانەی كە لە وڵاتی پۆڵەندا دەژین دەیانەوی لێكۆلینەوە لە سەر كلتوور و مێژوو و رۆشنبیری كوردستان بكەن.
پەرتووكەكان بەشێكیان بە زمانی ئینگلیزی بوون كە لەلایەن نووسەرە جیهانییەكانیەوە لەسەر كورد نووسراون، هەندێكیش بە پەرتووكەكان بە زمانی كوردی بوون كەلەلایەن وەشانخانەی هەرێمی كوردستان چاپكراون و لەلایەن نووسەرەو كوردەكانەوە نووسراون.
هەر بۆ ئەم مەبەستە ( زیاد رەئوف ) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی پۆڵەندا سوپاسی رۆژنامەی هەولێر و ئاریان تەحسینی رۆژنامە نووس كرد كرد كە بایەخەوە گرنگی بەو جۆرە چالاكییانە دەكەن.
دۆستایەتیی نێوان پۆڵەندا بە گشتی ئەو شاری كراكوف بە تایبەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دۆستایەتییەكی زێڕینی هەیە.

