رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری دەکات

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی (ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری)ـی کرد.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵ و چالاکییەکانی ئەم ماڵە کرا و بە بایەخەوە لە هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری ڕواندرا.

‎جێگەی ئاماژەیە، ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری، وەک ناوەندێکی چالاک، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بواری مەعریفە و پاراستنی ڕەسەنایەتی و برەودان بە کولتوور و ئەدەبیات.