رۆژنامەی ھەولێر

مەراسیمی ئالۆگۆری پۆستی بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەرێوەچوو

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19.1.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر و ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریکاری وەزارتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی زۆر لە نوسەرو هونەرمەندو رۆشنبیران، لە هۆلی رۆشنبیری لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر مه‌راسیمی دەستبەکاربوونی سیروان عوسمان وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، و فه‌رهه‌نگ غەفور وه‌ك راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌چوو…

له‌و مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر لە وتەیەکدا، وێرای ئاماژە کردن بە بزاڤی چالاکییە هونەری و رۆشنبیریەکانی هەولێر، کە خۆشبەختانە لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد و ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی دیارو به‌رچاوی فه‌رهه‌نگ غه‌فوور کرد، کە وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ ئه‌زموون، لە چەندین وێستگه و چالاكی هونه‌ری ورۆشنبیری هەولێری پایتەختدا شوێن په‌نجه‌ی دیار بووه‌. هاوكات هیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری نوێ به‌رێوه‌به‌رایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سیروان عوسمان خواست و ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ئه‌ویش كردو هیوای خواست، جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ بێت، كه‌ پێی بەخشراوە و به‌ هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، خزمه‌تی به‌رچاو پێشكه‌ش به‌ بزاڤی هونەری و رۆشنبیری و هاوڵاتییانی هه‌ولێر بكات.
لە کۆتاییدا لەلایەن پارێزگاری هەولێرو ئامادەبووانەوە پیرۆزباییەکان ئاراستە کران .