وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە دووسبەی پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دەكرێت، بۆ ئەم مانگە رێژەی زۆرینەی هاوكارییەكان لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من دابەش دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە “ئەمڕۆ سێشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (12) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە”.
بڵاویشی كردەوە “دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 15/1/2026 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها بڵاوی كردەوە “لەم مانگەدا زیاتر لە 97% ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە وەردەگرن”.

