دوێنێ، ۱۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦،کاتژمێر ٠٦٢٥ی بەیانی، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنوری زنجیرە چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای۱٨ی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای ٥٠ی فیرقەی ١٤ی سوپای عێراقی بەشداربوون، تیایدا لە سنووری زنجیرە چیای قەرەچوغ و گوندەکانی دەوروبەری گەران و پشکنینیان بە دوای مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان ئەنجام دا، کە گومان دەکرا شوێنی مانەوە و جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا هەبن.
شایانی باسە، ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی دروست بە پێی نەخشە و پلانی بۆ داڕێژراو سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکا و لەلایەن فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادەی هێزی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەکرا.

