رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 11ـی 1ـی 2026 – د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە یاوەری هەڤاڵانی بەش سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی کرد و، لەلایەن نەقیب و ئەنجوومەنی سەندیکاوە پێشوازیان لێکرا.
لە سەردانەکەدا باس لە دۆخی میدیا و ڕۆژنامەنووسان و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم سەندیکا کرا و، د. سالار عوسمان ڕۆڵ و هەڵوێستی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی بەرز نرخاند لە پرسە نیشتمانی و کولتووریی و کۆمەڵایەتییەکان و،پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕۆژنامەنووسان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دووپات کردەوە.