رۆژنامەی ھەولێر

هاتوچۆی هەولێر بڕیارێکی نوێی لەبارەی ڕێکخستنەوەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەرکرد

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 18/12/2025 بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەرچوو کە ماوەکەی تا 31/12/2025 بوو، دووبارە ماوەی لێخۆشبوونەکە درێژکرایەوە تا رێکەوتی 1/2/2026.

راشیگەیاند: بڕیاری لێخۆشبوونەكە بۆ هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ماوەی پێشوو نەیانتوانیبوو سوود لە بڕیارەکە وەربگرن.

بەشێکی زۆری هاووڵاتییان دوای ئەوەی گرێبەستی ئەلیکترۆنیان ئەنجامدابوو، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەکە کە 60 ڕۆژە، مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتییەکەیان ئەنجامنەدابوو بە هەر هۆکارێک بووبێت کە ئەمەش ببووە هۆکاری ئەوەی سزای دارایی دواکەوتنەکەیان بکەوێتە ئەستۆ.