رۆژنامەی ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە و دانانی ڕووناکی، ئەمشەو ئاراستەیەکی تونێلی میراوە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمشەو ئاراستەی “چوون” لە تونێلی میراوە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

سەبارەت بە هۆکاری داخستنەکە، هاتوچۆی هەولێر ڕوونی کردووەتەوە کە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە و دانانی سیستەمی ڕووناکی و ئامێری هەواگۆڕکێیە لەناو تونێلەکەدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، شۆفێران دەتوانن ئاراستەکەی دیکە بۆ هاتوچۆی هەردوو دیو (چوون و گەڕانەوە) بەکاربهێنن، تا ئەو کاتەی کارەکان لە تونێلەکەدا تەواو دەبن.