ڕۆژی سێشەممە 6ـی 1ـی 2026 د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە یاوەری هەڤاڵانی بەش سەردانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ـی کرد و، لەلایەن سەرۆک و جێگر و ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتییەکە پێشوازیان لێ کرا.
لە سەردانەکەدا باس لە دۆخی نووسەران و گرفت و ئاریشەکانی بەردەم مەڵبەندیی گشتی کرا و، د. سالار عوسمان ڕۆڵ و هەڵوێست و بەرهەمی نووسەرانی بەرز نرخاند لە مێژووی کورددا و پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ نووسەران دووپات کردەوە و،
ئاماژەی بەوە کرد دەرگای ئۆرگانەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن واڵایە بۆ بڵاوکردنەوەی نووسین و بەرهەمەکانی نووسەرانی کورد و ڕێزگرتن لێیان.

