رۆژنامەی ھەولێر

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەڵەبجە دەستگیرکرا

دوێنێ، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لە لایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران بە ناوەکانی (پ . ئ . م) تەمەن ۲٨ساڵ و (م . ع . آ) تەمەن ۲٦ ساڵ
دواتر بە گومانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتباران ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کران بەمەبەستی پشکنین لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن بە بڕیاری بەڕێز دادوەر پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەیان بۆکرایەوە بە مادەی (۳۰ هۆشبەر)
پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان توانرا ئەو تۆمەتبارەش کە مادەکەی پێ فرۆشتون بەناوی (ڕ .ن . ع) تەمەن ۲٦ ساڵ بەپێی مادەی (۲٦ هۆشبەر ) لە دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر دەستگیر بکرێت
تۆمەتباران دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەن
بەڕێز دادوە ر بڕیاریدا بە ڕەوانەکردنی پەڕاوەکەو تۆمەتباران بەبەندی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور بۆتەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا