رۆژنامەی ھەولێر

ئەرشیفێکی ڕۆژنامەوانی بیانی لە سەردانیدا بۆ بارەگای مستەفا بارزانیی نەمر

بەشی دووەم

ئیدریس بارزانی تەنیا یەک پرسیاری لێکردم: ئایا دیکتاتۆری سەربازیی عەرەبی بە پاڵپشتی هێزی تەواوی سەربازی یەکێتی سۆڤیەت، کورد دەچەوسێنێتەوە؟ یان کورد لە شوێنێکدا ئەو چەکی دژە تانک و دژە فڕۆکە دەدۆزێتەوە کە بتوانێت لە چیاکانەوە دابەزێت و شکستێکی چەقێنەر بەسەر عێراقدا بسەپێنێت؟ ئیدریس بارزانی، وتی: دەتوانین لە عێراقییەکان ببەینەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “خودا و شاخەکان لە گەڵ ئێمەن، ئێمە شەڕ دەکەین و ئەگەر پێویست بکات دەمرین، بەڵام هەرگیز تەسلیم نابین چونکە ئەوە مانای کۆتایی هاتنی ئێمە وەک گەلێکە “.
ئێمە چوار کەس بەزەحمەت لەسەر کورسییە ئەلەمنیۆم و پلاستیکی دانیشتبووین کە بارزانی دەرکەوت. دوو کوڕەکەی ڕۆیشتن، منیان بە تەنیا لەگەڵ دکتۆر مەحمود بەجێهێشت. ژەنەراڵ جامانیەکی سوور و سپی بارزانی کاڵ و چاکەتێکی قاوەیی و پانتۆڵێکی شاڵ و پێڵاوی ڕەش و کەمەرێکی شین و ئاڵۆزی پێچرابوو خەنجەرێکی درێژ و کێشراو بە دەستە دارێکەوە گرتبوو، کە یەکپۆشی ستانداردی شۆڕشگێڕانی کورد بوو. بارزانی بۆ کوردێک باڵا بەرزە، نزیکەی ٥ پێ و ٨ ئینج، چاوی قاوەییە، دەستیکی پتەوی هەیە. هەرچەندە کەمتر ناسراوە بەڵام بارزانی دەبێت لەگەڵ ماو تسی تۆنگ و تیتۆ و ژەنەڕاڵ کیاوە وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی گەریلا لە جیهاندا ڕیزبەندی بکات بۆ یەکەمجار لە تەمەنی یەک ساڵیدا (لەگەڵ دایکی) زیندانی کرا کاتێک تورکەکان برا گەورەکەییان (لە سێدارەدا) بە هۆی چالاکی ناسیۆنالیستییەوە. ڕاپەڕینەکانی لە دژی ئینگلیز و عێراقییەکان بەهاری ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ بوو.
لە ساڵی ١٩٤٦ بارزانی لەگەڵ دوو هەزار کەس لە شوێنکەوتوانی خۆی پەڕینەوە بۆ ئێران بۆ شەڕی کۆماری مەهابادی کوردی کە سۆڤیەت سپۆنسەری دەکرد، کاتێک کۆمارەکە ڕووخا و سەرکردەکانی لەلایەن ئێرانییەکانەوە لە سێدارە دران. بەدواداچوونی هێزەکانی ئێران، عێراق، بەریتانیا و تورکیا، بارزانی ژن و منداڵەکانی ناردە ناو شاخەکان و لەگەڵ 500 کەس لە شوێنکەوتە دەستەبژێرەکانی دەستی بە ڕێپێوانێکی 52 ڕۆژە کرد. بە ڕێپێوان و بە مەلەکردن لە ڕووباری ئاراس کۆتایی هات و بارزانی و پیاوەکانی بۆ ماوەی ١١ ساڵ لە یەکێتی سۆڤیەت مانەوە.
کاتێک لە ساڵی 1958 دەسەڵاتی پاشایەتی عێراق کە ئینگلیز پاڵپشتی دەکرد ڕووخێنرا، بارزانی و شوێنکەوتووانی لەلایەن حکوومەتی نوێی بەغداوە بانگهێشت کرانەوە، و گەراوە عێراق.
دوای سێ ساڵ و لە ساڵی 1961 یەکەم شەڕ لە پێنج شەڕی ئۆتۆنۆمی کورد هەڵگیرسا و لەو کاتەوە بارزانی لە گۆرەپانی جەنگەکانە.
بارزانی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ناکۆکییەکەی لەگەڵ عەرەبی عێراقی نییە، بەڵکو لەگەڵ حکوومەتی بەعسی بەغدا بووە، سەرەتای گفتوگۆی دوو کاتژمێری ئێمەی دەستپێکرد. گوتیشی، خەباتی ئێمە تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلی عێراقە. ئێمە تەنیا هەوڵی دامەزراندنی کوردستانێکی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکراسیدا دەدەین.
بەعسییەکان کە هاوپەیمانی هەردوو لایەنی یەکێتی سۆڤیەت و حزبی شیوعی عێراقی بوون، بە دوو پشک و مار و گورگ وەسف کرد کە لە ماوەی شەش ساڵدا لە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی بەغدا، زیاتر لە 10 هەزار عێراقییان لە سێدارە داوە و هەندێکیان تا مردن ئەشکەنجەیان داوە ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ دانوستاندنی ئاشتەوایی لەگەڵ ڕژێمێکی لەو شێوەیەدا بەدی ناکرێت و دەشڵێت “ئەگەر بەعسییەکان چەندین جار بڕوای خراپی خۆیان نیشان بدەن، یان سەردەکەوین و حکوومەت لە بەغدا دەڕوخێت، یان لەناومان دەبەن”. لەسەر لوولە دارێک بە دەستی نەخشێندرابوو، بە قورسی فویەکی لە سیگارەکەی (کرد). (بە فەرمانی دکتۆر مەحمود وازی لە جگەرەی تووتنی قورس هێناوە، توتنی کوردی سووک دەکێشیت کە هەمووان لێرە دەیانکێشا).
لەکاتی خواردنەوەی چای شیرین و قورس لە کوپێکی بچووک، و میوەمان دەخوارد لەسەر سینیەکی زەبەلاح، بارزانی جەختی لەوە دەکردەوە کە تەماحەکانی لە عێراقدا سنوردارە، زیاتر لە 10 هەزار عێراقی لە شەش ساڵی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتیان لە بەغدا لەلایەن بەعسەوە کوژراون. ئاشتی و دانوستاندن لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە مەحاڵە.
بارزانی هاوڕا بوو کە ڕەنگە دوودڵی هەندێک وڵاتی بیانی داننان بە کێشەی کورددا بگەرێتەوە بۆ تەمەنی ئەو و نادڵنیایی لە سروشتی ئەو سەرکردایەتییەی کە ڕەنگە لە دوای ئەو بێت. بەڵام ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی کورد لە ڕێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بووەتە دامەزراوەیی
بەڵام ئەگەر ئەمریکا ئێستا بجوڵێت، گوتی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ پیرە پیاوێکی توڕە بکات. پێویستمان بە سەرباز و ڕاوێژکار نییە. ئێمە شەڕکەرێکی تەواو باشین. تەنها پێویستمان بە چەکی دژە تانک و مووشەکی دژە فڕۆکەیە. دەتوانین شتێکی گەورە بکەین.
بارزانی گوتی، بەڵام دەرگای باڵیۆزخانەکانتان بەڕووی ئێمەدا داخراوە، کاتێک نێردراوێک دەنێرین بۆ واشنتۆن، لەلایەن هاوڕێکانی وەک سیناتۆر جاکسۆن پێشوازییان لێدەکرێت، بەڵام کیسینجەر نەیانبینیوە و جارێکی دیکە نایانبینێتەوە. کیسینجەر تا ئێستا پێنج خولەکی لە ئۆفیسەکەیدا بەسەر نەبردووە و باسی شەڕەکەی ئێرە بکات.
بارزانی لە مانگی ئاداری ساڵی 1970 ڕازی بوو بە ڕێککەوتنێک، ئەو کاتە بەعسییەکان پرەنسیپی ئۆتۆنۆمی کوردیان قبوڵ کرد. کورد بووە خاوەنی قوتابخانەی خۆی و ئیدارەیەکی خۆجێی و هێزێکی ئاسایشی ناوخۆ و پشکی داهاتی نەوتی عێراقی بەڕێژەی دانیشتووانی خۆی دەبوو. بەڵام دوای واژۆکردنی پەیماننامەی دۆستایەتی و هاوکاریی ٢٠ ساڵەی نێوان عێراق و یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٢، بەعسییەکان ڕێگەیان پێدرا دەستیان بە پێشکەوتووترین چەکی ڕووسی بگات. هیچ هۆکارێکی نەبینی بۆ دانوستان لەسەر ئۆتۆنۆمی کورد و لەبری ئەوە، بەشێوەیەکی تاکلایەنە فەرمانێکیان دەرکرد (وەریبگرن یان بەجێی بهێڵن”) کە هیچ پشکێکی لە داهاتی نەوتدا بە کورد نەدا و لەبری ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو، لە لامەرکەزی لەگەڵ ئەنجومەنێکی دیاریکراوی کورد پێشکەشی کوردیان نەکرد.

رێگایەکی بنبەست
عێراق بەبێ ئەم لێشاوە گەورەیەی کەرەستەی سەربازیی ڕووسیا ناتوانێ سەرکەوتن بەسەر کورددا بەدەست بهێنێت. لە ڕاستیدا بەعسییەکان کە کورد دەڵێن بە قووڵی ناپەسەنگەن، بە جیاوازییەکی عەقیدەیی نزیکەی هاوشێوەی ئەو جیاوازییەی لە نێوان پرۆتستانت و کاسۆلیکەکاندا هەیە، حکوومەت لە بەغدا بە دڵنیاییەوە ئەگەر پاڵپشتی ڕووسیا نەبێ توانای شەڕکردنی نییە لە ناوچە شاخاویانەی) کوردستان .

شەڕکەرانی شەوانە:
لە ڕۆژدا خاکی کورد قەتیس دەبێت لە زەوی شاخاوی سێگۆشەی نێوان سنووری تورکیا و ئێران کە درێژییەکەی ٢٠٠ میلە و قووڵیەکەی لە ٦٠ میل زیاتر نییە. بەڵام دوای تاریکی کورد دەجوڵێت و بە ئارەزووی خۆی هێرش دەکاتە سەر زۆربەی (ناوچەکان لە) عێراق. لە مەیدانەکەدا ٦٠ هەزار پێشمەرگەیان هەیە و دەڵێن ئەگەر چەکی پێویستیان هەبوایە، بە ئاسانی دەیانتوانی ١٠٠ هەزار پێشمەرگەی دیکە لە دژی زیاتر لە ٧٠ هەزار سەربازی عێراق کۆبکەنەوە کە بە ١٥٠ فڕۆکەی جێت و ١١٠٠ تانک پاڵپشتی دەکران.
ڕاپۆرت: سمیس همستن
وەرگێرانی لە ئینگلیزی: شێرکۆ حەبیب