سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەكانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەدا رایگەیاند “لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە”.
دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ كریستیانەكان:-
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/24

