مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرمەد خەمیس خەنجەر کۆبووە و دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەم، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا .
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگیی و سازان لەبەرچاو بگیرێن و بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و گشت پێکهاتەکان بکرێت.

