ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 21.12.2025 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو جێگرانی پارێزگار‌و یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، به‌مه‌به‌ستی چاكتر كردنی كاروباره‌كانی ناوخۆی پارێزگا‌و راییكردنی كاروباره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی هاوڵاتیان، ڕێورەسمی ده‌ستبه‌كار بوونی دوو به‌رێوه‌به‌ری نوێ له پارێزگای هەولێر به‌رێوه‌چوو.
له‌و مەراسیمەدا، د. دڵزار به‌كر قادر، له‌به‌ر خانه‌نشین بوونی ئه‌ندازیار زانا ره‌شید عه‌بدوڵلا، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارێزگا ده‌ستبه‌كاربوو، هاوكات د. فه‌رمان خه‌لیل مه‌جید، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری پلان له پارێزگا، هاته شوێنی ئه‌ندازیار دانا عه‌زیز حه‌مید، كه‌ناوبراو راژه‌كه‌ی بۆ نوسینگه‌ی پارێزگار گواسترایه‌وه.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای به‌رز نرخاندن و سوپاسگوزاری بەڕێوەبەرانی پێشوو، كه ڕۆڵی دیار‌و به‌رچاویان له راییكردنی كاروباره‌كانی هاوڵاتیاندا هه‌بوو، جه‌ختی له‌سه‌ر شاره‌زایی و وزه‌ی كاری به‌رێوه‌به‌ره نوێیه‌كان كرده‌وه لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانی له‌پێشینه‌یان، هیوای خواست له ئه‌ركی نوێیاندا به رۆحیه‌تی دڵسۆزی و خاكیبوون خزمه‌تكاری هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر بن و درێغی نه‌كه‌ن له ئه‌ركی پیرۆزیان و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بۆ سەرکەوتنیان لە کارەکەیاندا دووپات کرده‌وه …

