ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 22.12.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و محەمەد دڵشاد بەرێوبەری گشتی هونەری رۆشنبیری تورکمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی ئەدەبی و هزری و رێکخراوەیی، یه‌كه‌مین دیداری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری ئافره‌تانی توركمان، كه له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی هونه‌ری رۆشنبیری توركمانی بەرێوەچوو…
له سازدانی ئه‌و دیداره‌دا پانێل و دیكۆمێنتاری و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌ده‌بی له‌لایه‌ن ئافره‌تانی توركمان پێشكه‌شكرا.
پارێزگاری هه‌ولێر، لە وتەیەکدا وێرای ده‌ستخۆشی كردن له رێكخه‌رانی ئه‌و دیداره، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره چالاكیانه خزمه‌تكردنی زیاتری فه‌رهه‌نگ و كولتوور و ڕۆشنبیری توركمانی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکات، هه‌روه‌ها هانده‌رێكی باشه بۆ پته‌وتركردنی رۆحی پێكه‌وه‌ژیان و قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی برایەتی و لێبورده‌یی بە تایبەتی لە شاری هەولێر، تاکیدی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پارێزگای هەولێر پاڵپشتی لەو جۆرە چالاکیانە دەکات و هاوکارو هەماهەنگ دەبێت لەگەڵیاندا …

