رۆژنامەی ھەولێر

لە دهۆک نزیکەی 1400 پارچە زەوی دابەش دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەویدا، نزیکەی 1400 پارچە زەوی دابەش دەکرێن.

ئەندازیار دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ڕایگەیاند: بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای دهۆک، قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی بەڕێوە بچێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە لەم قۆناغەدا نزیکەی 1400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و سوودمەنداندا دابەش دەکرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان ڕوونیشی کردەوە، هەر ئەمڕۆ لەوبارەیەوە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات و تێیدا وردەکاریی پڕۆسەکە بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.