ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود كاڕەش، جێگرانی پارێزگار و ئەكرەم ئەحەمەد، یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەكی تر لە بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا لە پای ئەو خزمەتەی لە ماوەى ساڵانى ڕابردووى تەمەنیدا پێشکەشی کردووە و بە بۆنەى خانەنشین بوونی ڕێزلێنانى پارێزگاى بەخشى بە ( ئەندازیار زانا ڕەشید عەبدولقادر ) بەڕێوەبەری ئەندازەی پارێزگای هەولێر.
پارێزگارى هەولێر، لە وتەیەكدا، وێڕاى پیرۆزبایی، ئەرک و ڕۆل و ماندووبوون و ئەزموونی لە خزمەتکردنى هاوڵاتییان و بەشی ئەندازەی پارێزگا بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتووتن و سەرفرازیى بۆ خواست. گوتیشی، بەڕێزیان بە فەرمی لە پارێزگا ئەركەكانی بەكۆتا هاتووە بەڵام پارێزگا هەمیشە ماڵى ئەو بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.
لە کۆتایشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە، ڕێزلێنانى هەولێر، پێشکەش بە ئەندازیار ” زانا ڕەشید “کرا.

