رۆژنامەی ھەولێر

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند زوهێر عه‌بدولمه‌سيح ده‌كات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری كوردستان زوهێر عەبدولمەسیح، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری و هونەرمەندانی كوردستان كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند “زوهێر عەبدولمەسیح خزمه‌تێكى زۆرى به‌ هونه‌رى دراما و سينه‌ما و ده‌رهێنانى هونه‌رى و کاری ئه‌كته‌رى كرد كه‌ مايه‌ى ڕێز و پێزانينه‌”.

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند زوهێر عەبدولمەسیح:-

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو زوهێر عه‌بدولمه‌سيح، ئه‌كته‌ر‌ و هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكى زۆرى به‌ هونه‌رى دراما و سينه‌ما و ده‌رهێنانى هونه‌رى و کاری ئه‌كته‌رى كرد كه‌ مايه‌ى ڕێز و پێزانينه‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان