رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆكی زانكۆی كوردستان كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 2025.12.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د. زانا ئیبراهیم، سەرۆکی زانکۆی كوردستان – هەولێر بە وەکالەت و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا، جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە نێوان پارێزگای هەولێر و زانکۆی کوردستان-هەولێر كرایەوە، و پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مامۆستایانی زانكۆكە كرد و رۆڵی زانکۆی کوردستانی لە بواری بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنی باڵا لە کوردستان بەرز نرخاند و پاڵپشتی پارێزگای هەولێری بۆ زانكۆی ناوبراو دووپات كردەوە.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆكی زانكۆی كوردستان – هەولێر و شاندی یاوەریان، وێڕای ئەوەی سوپاسی پارێزگاری هەولێریان كرد بۆ پێشوازییەكەیان، باسیان لە هەوڵەکانی زانکۆكەیان کرد لە پێگەیاندنی قوتابییان بۆ داهاتوو لەڕێی ستانداردی ئەکادیمی و جەختیان لەگرنگی پەپەرەپێدانی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر كردەوە.