رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە.