ئەمرۆ دووشەممە 2025.12.15، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو سەرۆکی زانکۆکان و ژمارەیەكی بەرچاوو لە مامۆستایان و توێژەران و پسپۆران و قوتابیان، کۆنفراسی هەماهەنگی تەندروستی و زیرەکی دەستکرد و پێداگۆجی و کارسازی رێکخراو لە لایەن زانکۆی تیشک بەرێوەچوو.
تێیدا چەندین بابەت و پرسی زانستی و توێژینەوە پەیوەست بە هەماهەنگی تەندروستی و زیرەکی دەستکرد و کارسازی رێکخراو لەلایەن شارەزایان و پسپۆرانەوە پێشکەشکرا و گفتوگۆی چڕیان لە بارەوە کرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە زانکۆی تیشك کرد بۆ دەستپێشخەری و هەماهەنگییان لە ڕێکخستنی ئەم کۆنفرانسە، و هیوای سەركەوتنی بۆ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی خواست کە لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون بە توێژینەوە زانستییەکانیان.

