رۆژنامەی ھەولێر

شاندێکی باڵای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی وڵاتی چین گەیشتنە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و وشیار سیویلی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لە شاندێکی باڵای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین بە سەرۆکایەتی “جین شین” جێگری وەزیری دەرەوەی چین.
لە دیدارەکەدا، وێڕای بەخێر هێنانی شاندی میوان، گفتۆگۆ لە بارەی ئەجێندا و ئامانجی سەردانەکەیان کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە پەیوەندیەکانی نێوان هەریمی کوردستان و وڵاتی چین کرایەوە.
وابڕیارە شاندە باڵاکەی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین بۆ هەولێر، زنجیرەیەك دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن.