ڕۆژی دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەم، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری، کۆبوونەوەیەک تایبەت بە ئامادەکارییەکانی کریسمس و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی 2026 ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و گەشتیاران، تەواوی هێزە ئەمنییەکانی پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی و هاتووچۆ لەگەڵ تیمە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان لە شوێنە گشتییەکان و ناوچە گەشتیارییەکان بڵاوەیان پێ بکرێت.
پارێزگار جەختی لە هەماهەنگی تەواو کردەوە بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارانەی ڕوو لە پایتەخت دەکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری یاسایی توند بگرنەبەر بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن لە ترافیک، بازاڕ و بەردەم مزگەوتەکان، وەک دیاردەیەکی ناشیرین و دزێو.

