رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (حرکة العدل والإحسان)ـی عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیسماعیل ئەلعزاوی سەرۆکی حزبی (حرکة العدل والإحسان)ـی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.