وەزارەتى خوێندنى باڵا لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستى “ڕاگرى کۆلێژى زانستە پزیشکییەکان” لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند: هەر کەسێک ئارەزوى هەیە بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید بکات و مەرجەکانى تێدا بەرجەستەن، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا CV و داواکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
مەرجە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. نازناوى زانستیی لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
پێوەرەکان بۆ هەڵسەنگاندن و هەلی زیاتر:
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند خاڵێک هەلی وەرگرتنی پۆستەکە بۆ خوازیار زیاد دەکەن، لەوانە:
- پێشکەشکردنی دید و بۆچون و بەرنامەى کار بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى.
- شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن.
- کارایی لە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى.
- کارایی لە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
پێویستە خوازیار ئەم بەڵگەنامانە هاوپێچ بکات:
- سی ڤی (C.V).
- پوختەى ڕاژە پێویستە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە پەسەندکرابێت.
- ەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى.
- لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان.
- کارتى نیشتیمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى.
وادەی پێشکەشکردن:
پرۆسەی پێشکەشکردن لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتی 11.12.2025 دەستپێدەکات و تاوەکو ڕێکەوتی 21.12.20258 بەردەوام دەبێت. خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەوە فۆڕم و داواکارییەکان پڕ بکەنەوە.

