ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پەیوەندیسازیی کۆمەڵەی شورای مەزنی چین، کە لەلایەن کونسڵگەری وڵاتی چین لە هەولێر بۆ ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی چینیان کردووە و ڕاگەیاندنی ئەندام بوونیان لە کۆمەڵەی ناوبرا ڕێکخرابوو.
لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و سەرۆک و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کونسوڵی چین لە هەولێر و ژمارەیەكی تر لە پیاوانی كار و بازرگانان ئامادەی بوون، جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسۆلگەری چین لە هەولێر، بە ئامانجی دروستکردنی هاوبەشیکردنی ئەزمونی چین و قوڵکردنەوەی هاوکاری و هاورێیەتی درێژخایەن لە نێوان هەردوولادا کرایەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لەو کەسانەی لەو مەراسیمەدا بوون بە ئەندامی کۆمەڵەی شورای مەزنی چین، سوپاسی حكومەتی وڵاتی چینی كرد، كە ھەمیشە ھەماھەنگ بوونە لە گواستنەوەی ئەزموونی سەركەوتووی وڵاتەكەیان و سود لێوەرگرتنی لە ھەرێمی كوردستان، وەك پارێزگای هەولێریش جەختی لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكان كردەوە بەتایبەت لە بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابوری و ئاوەدانەكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان.

