ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له رێنوێنییهكدا رایگه‌یاندووه، بەهۆی دابارینی ئەو بارانە زۆر و بەخوڕە ئەگەری هاتنەخوارەوە یان غلۆربوونەوەی مین بۆ سەر رێگاکان یان بۆ ناو ئاوەدانی زۆرە و ساڵانە بەهۆی باران بارینەوە مین لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن و مەترسی زۆر بۆسەرگیانی هاونیشتیمانییان دروست دەکەن.
هەر کەسێک مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆی بینی دەستکاری نەکات و پەیوەندی بە ژمارە 182 هێلی گەرمی دەزگای مین بکات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ گەیشتنە شوێنەکە و چارەسەر كردن و لابردنی هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی هه‌بوونی مین .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکاری هاونیشتیمانیان ئەرکێکی مرۆیی و نیشتیمانیە.

