رۆژنامەی ھەولێر

لە دەربەندیخان ژووری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و هۆشداری توند دەدرێتە بەشێک لە هاووڵاتییان

دوای ئەوەی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی بۆ ناوچەکە کردووە، ئەمڕۆ سڵێمان محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێکهێنانی “ژووری ئۆپەراسیۆن” بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لافاو، هاوکات تەواوی تیمە فریاگوزارییەکان و لیژنە هاوبەشەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان بڕیارێکی توندی دەرکردووە سەبارەت بەو ماڵ و شوێنانەی کەرەستەی بیناسازی (لم، چەو، بەرد)یان خستووەتە سەر شەقام و کۆڵانەکان. داوا دەکرێت بەزووترین کات لایببەن، بەپێچەوانەوە:

١. ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

٢. لەلایەن لیژنەکانی زیادەڕۆوە کەرەستەکان بار دەکرێن.

٣. تێچووی گواستنەوە و لابردنەکە لە ئەستۆی خاوەنەکەی دەبێت.

قایمقامیەت داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی هەر ڕووداو و پێویستییەکدا، پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن کە 24 کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن:

🔹 قایمقام: 07725107580

🔹 شارەوانی: 07701953653

🔹 ئاسایش: 07700411071

🔹 پۆلیس: 07719707599

🔹 کارەبا: 07711579617

🔹 بەرگری شارستانی: 07703618710

🔹 کۆمپانیای ئۆرانۆس (پاککردنەوە): 07731718154