رۆژنامەی ھەولێر

لە شاری بەغدا گفتوگۆیەک بەناونیشانی “بەشداری ئافرەتان لە کایەی ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان” بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری بەغدا، ڕۆژی شەممە، ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ژمارەیەک لە ئەکادمیست و سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد و عەرەب، پانێڵێک بە ناونیشانی (المشارکة الثقافیة للمرأة الکوردیة في إقلیم کوردستان) بەڕێوەچوو.

پانێڵەکە لەلایەن هەڤاڵ زاخۆیی بەڕێوەبرا، تێیدا، دکتۆرە کوردستان موکریانی بە وردی شیکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕۆڵ و بەشداری ئافرەتان لە بوارە جیاجیاکانی کایەی ڕۆشنبیری بۆ ئامادەبووانی دیدارەکە خستەڕوو.