پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێکی 15م و 30مەتری لە گەڕەکی تیمار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی 198 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقامەکانی گەڕەکی تیمار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە دەكات و خزمەتگوزارییەكانیشی بەرز دەكاتەوە.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە، بریتییە لە کردنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژكردن بۆ چوار شەقامی ١٥مەتری و شەقامێکی ٣٠مەتری بە درێژیی ٢ کیلۆمەتر و بە ڕووبەری ٣٨،٠٠٠ مەتر دووجا كە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.

